لە رانیە پێشمەرگەیەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین بڵاوی كردۆتەوە، كە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە، تەرمی كەسێك گەیندرایە پزیشكی دادوەری رانیە، بەناوی ( ق.ع.ف) كە تەمەنی 49 ساڵە لە رەگەزی نێر پێشە پێشمەرگە دانیشتووی كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتەی رانیە كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە”.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە” لە سەر جەستەی پێشمەرگەكە شوێنەواری برینی فیشەک بەسەریەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە.
راشیدهگهیهنن كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕوداوه‌كه خۆكوژی بووه، به‌وته‌ی كه‌س و كاری ناوبراو نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕودواكه كرایه‌وه، به مه‌به‌ستی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.