قایمقامی نوێی سۆران ھەڵبژێردرا

لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 81ى ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر قایمقامی قەزای سۆران متمانەی پێدرا.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/9/2020 لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 81ى ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر هەڵگورد نەجیب، کاندیدی پۆستی قایمقامى سۆران، وەک قایمقامی سۆران بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن متمانەی پێدرا.

ھەڵگورد نەجیب، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی پلانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پلانی تایبەتمان ھەیە بۆ خزمەتكردنی زیاتری قەزای سۆران.

ھەڵگورد نەجیب لە ساڵی ١٩٧٣لە ناحیەی دیانا لە دایك بووە و لە وەزارەتی پێشمەرگە وەكو ئەفسەر دەوامی كردووە و دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی كامبریجە لە ھەرێمی كوردستان. ناوبراو لە لەندەن بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستی كۆمپیۆتەر وەرگرتووە و لە سویدیش ماستەری لە سیستمی كۆمپیۆتەر و ئینتەرنێت بەدەست ھێناوە.

Back to top button