هەرێمی کوردستان بۆ دروست کردنی ناوچە پیشەسازییەکان هەنگاوی جددی ناوە

 

لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدابە پێی ئەو پرۆژانەی دیاری کراون ، زۆرتریان پرۆژە ی ستراتیژی پیشەیین ، هەر بۆیەش حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەڵی دروستکردنی ناوچەکانی پیشەسازی دایە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار .

لەمبارەوەیە د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، كاركردن لە ناوچەی پیشەسازیی دھۆك بەردەوامە و ھێشتا تەوا نەبووە، ئەوەی ھەولێریش لەم مانگەدا دەستی پێدەكرێت، هەروەها لەراپەڕین و سلێمانی و ھەڵەبجە  سەرقاڵی تەرخانكردنی زەوین بۆیان وھەركاتێك تەرخانكردنی زەوی کۆتایی ھات، دەست بە دروستكردنیئەوانیش دەكرێت.

هاوکات شوكری ئاماژە بەو ناوچە پیشەسازییەکان دەکات کە لە ئێستادا خەریکی دروستکردنن و وردەکارییەکان بەم شێوە دەخاتە ڕوو : “ناوچەی پیشەسازیی ھەولێر، لەسەر رووبەری ٢ھەزارو ٥٠٠دۆنم دروست دەكرێت و هەروەها ناوچەیەكی دیكەش لە كانیقرژاڵە دروست دەكرێت، كە ئەویش ٤ھەزار دۆنمە و زیندوو دەكرێتەوە، كەپێشتر ھەندێك کاری تێدا كراوە و ئێستا جارێكی دیكە كاری تێدادەكرێتەوە، جگە لەوەش، لە نزیك كەورگۆسك ناوچەیەكی دیكە لەسەر٤٠٠دۆنم دروست دەکرێت، كە ناوچەی داودەرمان ناسراوە و ئەویش پێشتر كاری تێدا كرا بوو و دووبارە دەست بە كاركردن تێدا دەكرێتەوە،كە دەبێتە شوێنی  كارگەكانی دەرمان و بەرھەمھێنانی دەرمان وپێداویستیی پزیشكی، ئەمانە ھەمووی گرنگن، بۆیە لەمەودوا زیاتر بایەخ بە ناوچەی پیشەسازی دەدەین” لە پێنا ووەدی هاتنی ئەو ئامانجانەی کە دەستنیشان کراون .

Back to top button