عێراق و ئێران و مەغریب لەلایەن تەندروستی جیهانییەوە هۆشداریان پێدەدرێت

 

بە هۆی هەڵکشانی ئاماری مردن بە کۆرۆنا ، لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت سێ وڵاتی عێراق ، ئێران و مەغریب تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات .

لەمبارەوە دکتۆر(ئەحمەد منزریە) بەرپرسی نوسینگەی خۆرهەڵاتی ناوەراست لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهان ئاشکرای دەکات : لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو لە  ٥٨٪ حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە (عێراق و ئێران و مەغریب) تۆماركراون ، لە ٦٦٪ ئەوانەشی كە گیانیان لە دەستداوە لە ” عێراق و ئێران” تۆماركراون

دكتۆر (ئەحمەد منزریە) ئاماژە بەوە دەکات : وەک ئەوەی ڕاپۆرتە چاودێرییەکان ئاماژەی پێدەکەن ڕێنماییەکانی تەندروستی لەو سێ وڵاتە کاری پێناکرێت و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەش کەمتەرخەمەن بۆ ڕێطگری کردن لە تەشەنە کردنی ڤایرۆسەکە .

هەروەها دەڵێت ، ئەوانەشی كە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەیە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەیان لە زیادبوندایە و لە ئەگەری درێژە کێشانی ئەو دیاردەیە کارەسات لەو سێ وڵاتە دەقەومێت .

Back to top button