نێچیرڤان بارزانی : له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌ست به‌ بۆشایی و ڕۆڵی گرنگی مام جه‌لال ده‌كه‌ین

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌‌ یادی كۆچی دوایی مام جه‌لالدا ده‌ڵێت: به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ خه‌بات و تێكۆشانی دوور و درێژی له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كوردستاندا به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌ و له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌ست به‌ بۆشایی و ڕۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستییان ده‌كه‌ین.

نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ یادی كۆچی دوایی مام جه‌لالدا نووسیویه‌تی ..له‌ یادی كۆچی دواییی سه‌رۆك مام جه‌لالدا، به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ خه‌بات و تێكۆشانی دوور و درێژی له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كوردستاندا به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌ و له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌ست به‌ بۆشایی و ڕۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستییان ده‌كه‌ین.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی، مام جەلال گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر بێت.

ئەمڕۆ سێ‌ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سكرتێری پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق تێدەپەڕێت كە دوای مانەوەی چوار ساڵ لە نەخۆشخانە، ڕۆژی سێی تشرینی یەكەمی ساڵی 2017 كۆچی دوایی كرد.

Back to top button