لە رۆژئاوای کوردستان ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا بە خێرای بەرز دەبێتەوە

دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان زیادی کرد، دەستەی تەندروستیی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا هۆشداری داو هاوکات تووشبوونی 80 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند،  80 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون کە 42 کەسیان لە رەگەزی نێر و 38 کەسی تریشیان لە رەگەزی مێ بوون و ئەو ھاوڵاتیەی گیانی لە دەستداوە دانیشتوی حەسەکە بووە.
هەروەها ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا ئاماژە بەوەشکرد، ” توشبوانی کۆرۆنا لە شارەکان بەم شێوەیە بووە لە رەققە 49 حاڵەت، مەنبج 10 حاڵەت ، تەبقە 6 حاڵەت، کۆبانێ 5 حاڵەت، قامیشلۆ 7 حالەت و سێ حاڵەتیش لە عامودێ تۆمارکراون و 16 توشبوش چاکبوونەتەوە.
بەپێ ئامارەکان لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا ھەزار و 791 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 68 کەسیان گیانیان لە دەستداوە، هەروەها 476 توشبوش چاکبوونەتەوە.
Back to top button