محەممەد رەووف : هەنگاوی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان دەتوانێت چارەسەر بێت بۆ چاکسازی و زۆریش سەرکەوتووبوو لە وڵامدانەوەی پرسیارەکان

 

محەممەد رەووف سیاسەتمەدارو  یەک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، ڕای خۆی لە سەر ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەردەبرێت و بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف دەکات .

محەممەد رەووف لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان وێرای ئەوەی دەڵێت ڕاپۆرتەکەی سەرۆکی حکومەت کە ئاراستەی پەرلەمانتارانی کرد تێروتەسەل بوو، ڕاشیدەگەیەنێت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵامدانەوەی پەرلەمانتاراندا زۆر سەرکەوتوو بوو .

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەو سیاسەتمەدارە هیواخوازیشە ، وەک سەرۆکی حکومەت ئاماژەی پێکرد لە قسەکانیدا با هەرچی زووتر داتا و زانیارییەکان بگاتە دەستی پەرلەمانی کوردستان و ڕای گشتیشی لێ ئاگادار بێتەوە ، چونکە ئەو کارە رۆڵی ئەرێنی دەبێت لە پرۆسەی چاکسازیدا و شەقامی کوردیش چاکتر متمانە بە کابینەکەی دەکەن .

هاوکات کردنەوەی ئەو دەرگایەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بە رووی پەرلەماندا کردوویەتەوە بە گرینگ دەزانێت و پەی وایە لێک نزیک بوونەوەی پەرلەمان و حکومەت  بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە  دەتوانێت زۆرێک لە قەیرانەکان چارەسەر بکات بە تایبەت لەو کاتەیدا کە عێراق تووشی قەیرانی زۆر سەختتر دەبێت .

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا محەممەد رەووف وێرای دووبارە کردنەوەی سەرکەوتوویی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵامی پرسیاری پەرلەمانتاراندا،  ئاماژە بە تەوەرە گرینگەکانی ئەو کۆبوونەوە دەکات و دەڵێت پرسی دارایی و نەوت لە هەرە گرینگەکان بوون ، بەڵام هۆکارەکە ناروون بوو بۆ پەرلەمانتاران خۆیان لە بابەتی گەورەی سیاسی و نەتەوەیی و پەروەردەیی نەدا

Back to top button