سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسولی فەڕەنسا دەکات

 

لە کۆبوونەوەدا وێرای ئەوەی جەخت لە سەر بەردەوامی و پتەوبوونی دۆستایەتی دوولایەن کرایەوە ، ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەییش تاوتوێ کران

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئولیڤییێ دێكوتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی و دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها رۆشنایی خرایە سەر ئەو هەڕەشە ئەمنی و تەحەددیاتەی كە لە بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەن.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر وێڕای جەختكردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندیی دوولایەنە، پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

 

Back to top button