میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کەوتنە حالەتی ئامادە باشی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی سەربازیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق رایگەیاند له ئاسمان و زهوی رووبهرووی ئهمریكا دهبینهوه، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کەوتنە حالەتی ئامادەباشی.
میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکردووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ میلشیاکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لەعێراق.
هەروەها میدیاکانی عێراق راشیانگەیاندووە کە لە ئێستادا مالکی و چەند سەرکردەیەکی دیکە داوایی هێور کردنەوە دۆخەکە دەکەن و کەوتونەتە هەوڵی جدی.