پۆلیسی هه‌ولێر یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تۆمه‌تباره‌كانی ده‌ستگیر كرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ھه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تۆمه‌تباره‌كانی له ھه‌ولێر گرتووه كه به شه‌ش ماده‌ی یاسایی تۆمه‌تباره و ئێسته دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە کوردستان 24ـی راگەیاندووه ، ئه‌و كه‌سه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر داواكراو بوو، عه‌مید دلێر نه‌جار به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر فه‌رمانی به پۆلیسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵات كرد به پێكهێنانی تیمێك بۆ گرتنی تا بیده‌ن به دادگا.
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ گرتنی تۆمه‌تباره‌كه، زیاتر له حه‌وت کەلاشنیکۆڤی جۆراوجۆر و زیاتر له سێ ده‌مانچه‌ی جۆراوجۆر و حه‌وت نارنجۆك و 304 فیشه‌كی کەلاشنیکۆڤ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه، ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵی ساغ ده‌كرده‌وه، كه 152 گرام كریستاڵ، هه‌وره‌ها 35 گرام حه‌شیش و 421 گرام جامایكای پێ بووه، ئه‌مه‌یش جۆرێكه له ماده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌روه‌ها 76 ده‌سته حه‌بی ترامادۆڵ كه ئه‌مه‌یش ماده‌ی هۆشبه‌ره.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و گیراوه به ماده‌كانی 405 بڕگه‌ی 31 و 342 و 421 و ماده‌ی 14ـی ماده ھۆشبه‌ره‌كان، له‌گه‌ڵ دوو ماده‌ی 456 له یاسای سزادانی عێراقی تۆمه‌تباره. تۆمه‌تباره‌كه ناوی (س. ر. ح.)ـه.
تۆمەتباری دەستگیرکراو جگە لە بەکارھێنەر، یەکێک بووە لە بازرگانە گەورەکانی ماددەی ھۆشبەر، جگە لە ھەڵخەڵەتاندن و ھەڕەشەکردن لە ھاووڵاتییان، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەر دانی بە سەرجەم تاوانەکانیدا ناوە و دۆسییەکە رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە.