ئەنەكەسێ: لەدەرفەتێكی نزیكدا 20 هەزار پێشمەرگەی رۆژئاوایی كوردستان دەربازی ناو سوریا دەبن

خواكوڕك

پاش ئەوەی بەرپرسانی ئەنەكەسێ رایانگەیاند كە 20 هەزار پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان دەربازی ناو سوریا دەبن، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان_ سوریا(پەدەكەسێ) دەلێت ماوەی سێ مانگ دیاری كراوە كە پلانێكی سەربازی ئەمریكی هەبێت لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ بەردەم ترەمپ بۆ دروست كردنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا و ئەو پلانە دەبێت لەگۆڕ بەرژەوەندی كورد بێت لەسوریا بۆیە شاندێكی بالای ئەنەكەسێ بریارە سەردانی واشنتۆن بكەن.

 

مستەفا جومعە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پەدەكەسێ بەخواكوڕكی راگەیاند، لەدەرفەتێكی نزیكدا لەشكری رۆژی رۆژئاوای كەردستان دەربازی ناو سوریا دەبێت، ئەمەش بریاری نێودەوڵەتی لەسەردەبێت، دەلێت وابریارە لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی بریار لەبارەی گەرانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە وەربگیرێت، بۆ ئەمەش 20 هەزار پێشمەرگەی لەشكری رۆژ ئامادە دەكرێت و رەوانەی رۆژئاوایی كوردستان و ناوچەكانی تر دەكرێن، لەبارەی ئەگەری شەڕی براكوژی مستەفا جومعە دەلێت ئەمە بریارێكی نێودەوڵەتیە، بۆیە زۆر زەحمەتە شەڕی براكوژێ رووبدات و دەلێت، لەئەگەری دەرباز بوونی هێزەكانی رۆژ بۆ رۆژئاوای كوردستان پاڵپشتی نێودەوڵەتی دەبێت تا ئەو پاڵپشتیە نەبێت بێگومان پێشمەرگە بۆ شەڕی براكوژی ناگەرێتەوە،

 

هەر لەو بارەیەوە كاوە عەزیزی بەرپرس لە پەدەكەسێ بەخواكوڕكی راگەیاند، شاندێكی باڵای ئەنەكەسێ وابریارە لە چەند رۆژی داهاتوو سەردانی واشنتۆن بكەن و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا كۆببنەوە دەلێت پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان كە سوپایەكی بە ستانداردی نێودەوڵەتی دروست بووە، خاوەن هیچ ئایدۆلۆژیەك نیە لەسەر رێبازی سیاسی و نەتەوەی بارزانی نەمرە دروست بووە بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان،لەماوەی رابردوو بەشداریان لەشەڕی داعش كردووە، لەئێستاشدا خەریكی مەشقی سەربازین، لەداهاتووێكی نوێدا بەپێی ئاڵوگۆڕی ناوچەیكە كە لەسوریا روودەدات لەسەر ناوچەی ئارام و ستاتۆی جیاواز، وابریارە دەربازی رۆژئاوای كوردستان ببێت.

 

كاوە عەزیزی لەبارەی جموجۆڵەكانی دروست كردنی هێزێكی 20 هەزار كەسی بۆ لەشكری رۆژ و سەردانی واشنتۆن لەلایان ئەنەكەسێ و ناوچەی ئارام لەسوریا كە بریاری ترەمپە، گوتی، بێگومان ئێمە كار لەسەر ئەوە دەكەین لەو پلانە سەربازیەی ئەمریكادا پێشمەرگە رۆژ جێبگرێت، چونكە تاكە هێزی دوور لە ئایدۆلۆژی و تووندرەوەی و هێزێكی ستاندارد لەسەر ئاستی سوریا هێزەكانی لەشكری رۆژە، چونكە هەم لەرووی تەمەنەوە لەسەر بنەمای پرەنسیپی نێودەوڵەتی دروست بووە،هەم تاكە سوپای متمانە پێكراوی جیهانی ئازاد دەبێت، كە دوورە لەپێشەڵكاری جەنگ و بەكار هێنانی منداڵ و چەندانیتر، بۆیە تاكە هێزی متمانە پێكراوی ئەمریكا لەشكری رۆژ دەبێت، بۆ پاراستنی ناوچە ئارام لەسوریا، ئێمەش لەهەوڵی ئەوەداین كە ناوچەی ئارام لەسوریا لەچوارچێوەی بەرژەوەندی گەلی كوردا بێت، نەك لەچوارچێوەی بەرژەوەندی توركەكان.

Back to top button