حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێی رۆژێكی پشوو ده‌كات

خواكوڕك

وته‌بێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ینێـت، تا ئێستا بڕیاریان نه‌داوه‌ كه‌ سبه‌ی پێنج شه‌مه‌ بكرێته‌ پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام تاوتوێ ئه‌و پرسه‌ ده‌كات.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایده‌گه‌ینێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له‌سه‌ر هێڵن و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بكرێته‌ پشوو.

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ سه‌رمایه‌ی رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌ پشووی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌مرۆش كه‌شناسی هه‌رێم ئاگادری ساردبوونی زیاتری كه‌ش و هه‌وای بڵاوكردۆته‌وه‌.

Back to top button