نیزامه‌دین تاش وه‌رزی هه‌ڵوه‌رینی په‌كه‌كه ده‌ستی پێكردووه رۆژانه ده‌یان چه‌كداری په‌كه‌كه راده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوی رابردوو ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌شێوه‌ی گوماناوی تیرۆر كران یان له لایه‌ن سوپای توركیاوه كرایه ئامانج سه‌ركرده‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات كه له ئێستادا دۆخی ناوخۆی په‌كه‌كه به جۆرێك خراپه بۆیه ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی بباته ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ لادانی زوومی لایه‌نگرانی له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی
نیزامه‌دین تاش سه‌رۆكی پارتی یه‌كگرتووی دیموكراتی كوردستان ناسراو به بۆتان له باره‌ی بارودۆخی ئێستای په که که به وه‌رزی هه‌ڵوه‌رین ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت: ئێستا ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی که راده‌که‌ن له‌ناو په‌که‌که‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن دۆخه‌که له‌ناوخۆی په‌که‌که‌دا جدیه، واتا دۆخه‌که له‌ناو په‌که‌که‌دا مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌ناو په‌که‌که‌دا سه‌رهه‌ڵدانێکی تر دروست ببت و ده‌ڵێت به‌ته‌واوی که‌سانی په‌یوه‌ست به ئۆجه‌ڵان و خه‌تی سه‌رۆکایه‌تی له‌ناو په‌که‌که‌دا به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی ده‌کوژرێن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پارتی یه‌كگرتووی دیموكراتی كوردستان باس له دۆخی ئه‌و گه‌ریلایانه ده‌کات که ئێستا به‌گروپ واز له په‌که‌که دێنن و ده‌ڵێن به‌ته‌واوی گومان دروست بووه له‌ناو په‌که‌که‌دا، من له‌نزیکه‌وه چه‌ند که‌سێکم بینیوه که ده ڵێن: له‌ناو په‌که‌که‌دا ئه‌گه‌ری سه‌ر هه‌ڵدان هه‌یه.