جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق : لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق پارەکەی هەرێمیش ڕەوانە دەکرێت

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ و پرسی ناردنى 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كه‌ لەئێستادا موچەی فەرمانبەرانی بەغداش دواکەوتوە و هەرکاتێک دابەشکردنی موچە لە عێراق دەستپێبکات، پارەکەی هەرێمی كوردستانیش رەوانە دەکرێت.

بەشیر حەداد جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دواکەوتنى ناردنى 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان پەیوەندى بەوەوە هەیە لە بەغداش موچە دوادەکەوێت، بەڵام هەرکاتێک موچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشکرا، پارەکە بۆ هەرێمیش دەنێردرێت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ پەیوەندى هەرێم و بەغدا گەیشتووەتە ئاستێکى باش بۆ ئەوەى بگەن بە رێککەوتنى کۆتایی، رێککەوتن لەسەر زۆربەى خاڵەکان کراوە تەنها ماوە واژۆى لەسەر بکرێت.

Back to top button