جەمیل سندی پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان كۆچی دوایی كرد
جەمیل سندی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان، كۆچی دوایی كرد كە لە فڕاكسیۆنی پارتی پەرلەمانتار بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ١١ی ٢٠٢٠، یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، جەمیل عەبدی سندی ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی یەكێتیی پەرلەمانتاران، كۆچی دوایی كرد.
جەمیل سندی لە خولی یەكەمی پەرلەمان لەسەر فڕاكسیۆنی پارتی پەرلەمانتار بوو و لە ڕیزبەندی 18 پەرلەمانتاری ناو لیستی 52 پەرلەمانتارەكەی پارتی بوو.
لە خولی یەكەمی پەرلەمان پارتی 52 كورسیی پەرلەمانی بەدەست هێنا و بووە یەكەمین حزبی براوەی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.