کەشناسی هەرێم : شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، خێرایی با زیاد ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له زۆربه‌ى ناوچه‌كان باران ده‌بارێت و ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ش هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى 6/11/2020، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارینێكى كه‌م هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین و لێزمه‌بارانى به‌رده‌وام له پارێزگاكه‌دا هه‌یه.