په‌كه‌كه هه‌ڕشه له مه‌سیحه‌كانی ناوچه سنوریه‌كان ده‌كات و تا ئێستا له سنوری زاخۆ 15 گوند چۆلكراون
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیانكرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدی و چوار پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون، نوێنه‌ری مه‌سیحیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له پاره‌ی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پەکەکە بووەتە ھەڕەشەیکی گەورە لەسەر ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی و پێکھاته‌كان.
وەحیدە یاقۆ ھورمز، نوێنەری مەسیحییەکان لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و دانیشتووی قەزای زاخۆ، به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه كه لە سنووری دھۆک و زاخۆ نزیکەی ١٥ گوندی مەسیحی بەھۆی پەکەکەوە چۆڵ کراون، لەبەر ئەوەی پەکەکە بەردەوام تەعدای لێ دەکردن و وای دەکرد کە تورکیا گوندەکانیان تۆپباران بکات، بۆیە ناچار بوون چۆڵی بکەن، پێویستە لایەنەکان و حکوومەتی عێراق چیتر بێدەنگ نەبن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت “بەداخەوە پەکەکە بووەتە ھەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ھەموو پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و پێویستە ھەموو لایەن و پێکھاتەکان ھەڵوێستیان ھەبێت، چونکە لە دھۆک تەنھا یەک پێکھاتە نییە، ئەوەتا مەسیحییش بووەتە ئامانجی پەکەکە لە سنووری دھۆک و زاخۆ لە ناوچەکانی کانی ماسی و دەرکار و شەرانشێ و چەند ناوچەیەکی دیکە چەندین گوندی مەسیحی بەھۆی بوونی پەکەکەوە چۆڵ کراون.”
وەحیدە یاقۆ ھورمز گوتیشی: “خەڵکی ئەو گوندە مەسیحینشینانەش ھەموویان ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بوونە، چونکە پەکەکە جگە لەوەی ھاتبووە ناو گوندەکانیان، بازگەی دادەنا و ڕێگریی لێ دەکرن و تەعدای لێ دەکردن، بۆیە ئەوانیش ناچار بوون چۆڵی بکەن.”
هه‌روه‌اها ده‌شلێت گوتیشی: ”پێویستە ھەموو لایەنەکان ھەڵوێستیان ھەبێت چونکە پەکەکە ھەڕەشەیە بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەگشتی، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراقیش بێتە دەنگ و چیتر ڕێگە نەدرێت، پەکەکە بەو جۆرە تەعدا لە ھەرێمی کوردستان بکات، چونکە پەکەکە بووەتە ھۆی ئەوەی تورکیاش سنوورەکانی ھەرێم تۆپباران بکات.”