بۆ ئیبراهیم جەلال تۆ جگە لەوە دۆزنێكی پیری ئاخیر شەری دەركراوێكی ناو یەكێتیشی
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ درۆخانەكەی پەكەكە ئیبراهیم جەلال دەلێت پارتی داوای كردووە لە پەرلەمانەوە شەرعیەت بدرێت بە شەڕكردن لەگەڵ پەكەكە، لەو باریەوە سەرچاوەیەك لە پارتی رایدەگەێنێت، ئەو قسانە دوورە لەراستەیەوە و پارتی داوای لە هیچ كەسێك نەكردووە شەڕی لەدژی پەكەكە بكرێت، چونكە پارتی لەسنوری دەسەڵاتی شەرعی و یاسایی و دەستووری دا لەناو حكومەت بەشدار و پابەندیشە بە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی ئەو میللەتە داواش ناكات شەڕ لەدژی هیچ كەسێك بكرێت”.
ئیبراهیم جەلال ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی لەدیمانەیەكی دا رایگەیاندوو كە پارتی داوایی كردووە لە پەرلەمانەوە شەرعیەت بدرێت بە شەڕ لەدژی پەكەكە، لەبەرامبەر دا سەرچاوەیەك لەناو پارتی دەلێت” ئیبراهیم جەلال جگە لەوە دۆرزنێكی پیری ئاخیر شەرە، دەركراوێكی ناو یەكێتیشە، بۆیە قسەكانی هیچ راستی تێدا نیە، بەو ئاخیر شەڕەی دەیەوێت رای گشتی خەڵك بەدرۆ بشێوێنێت”.
هەروەها سەرچاوەكە دەشلێت” پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵپشتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئەو میللەتە لە رێگای حكومەت لەسەر شانی هەڵدەگرێت، وەك هێزی تر نیە بەس لە پۆست و پارەدا بەشداری لە حكومەت بكات، هەروەها لەبارەی ئەوەی كە پارتی داوایی كردووە لەپەرلەمان شەرعیەت بدرێت بە شەڕ لەدژی پەكەكە، بەهیچ شێوەیەك راست نیە، سەردەمی شەری حزبی لەدوای 2003 بەسەر چووە، ئێستا پێشمەرگە لەچوارچێوەی دەستوور و یاسادا رێكخراوە و لەچوارچێوەی پاراستنی هەرێمی كوردستاندا ئەركدار كراوە، ئێستا پێشمەرگە پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەهەموو ئەو ناوچانەی كە پێدەگوترێت هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی بریاری دەستووری و یاسادا جوڵەی پێدەكرێت، ئەوە پێویستی بە پەرلەمانی نیە، چونكە سنوری دەستووری و یاسایی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە ئەو قسیە هەم لێرەدا درۆیە هەم پارتیش بەهیچ شێوەیەك داوایەكی وەهای نەكردووە”.
با پیری ئاخیر شەڕ باشتر بیر بكاتەوە كە پێشمەرگە لەسنوری هەرێمی كوردستاندا پێویستی بەپەرلەمان نیە بۆ جوڵە پێكردنیان، چونكە سنوری هەرێمی كوردستان سنوری یاسای و دەستووریە، تەنها لەوكاتەدا پێویستی بەپەرلەمانە كە بچێتەوە دەرەوەی سنوری دەستوور و یاسایی، كەوایە ئەوە لێرەدا درۆیە، لەبارەی ئەوەی پارتی داوایەكی وای كردبێت، بەهیچ شێوەیەك پارتی داوایەكی وای نەكردووە، ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆری لێ تەقێنراوەتەوە كە قوتی خەڵكی كوردستانە، بەرێوەبەری دەزگای ئەمنی لێ تیرۆر كراوە و هێرش كراوەتە سەر پێشمەرگە كەچی حكومەتی هەرێم دانی بەخۆدا گرتووە، ئەو پیرەی ئاخیر شەرە و ئەوانەشی كە ئەو پیرە ئاخیر شەرەیان ئاراستە كردووە دەزانرێت كە كێن و چۆن لەو وڵاتە حازری سەر سفرەن، باشیش دەزانن لە چ پیلانگێریەكدا بەشداریان كردووە، دژی هەرێمی كوردستان و هەموو لەچەند رۆژی داهاتوودا روونتر دەبێت بۆ خەڵكی كوردستان بۆیە ئێمە دەزانین نەك ئیبراهیم جەلال پیری ئاخیر شەڕ بەڵكو ئەوانەی پشتیشی كێندەریان دێشێت”.
لەبارەی ئەوەی كە سەرۆك بارزانی داوایی دوو ئیدارەی كردووە كە لەو لێدوانەدا ئیبراهیم جەلال باسی دەكات، ئەو سەرچاوەیە دەلێت ئێمە راستگۆی لەگەڵ گەلی خۆمان، بۆیە وەڵام دراوەتەوە و ئێمە نامانەوێت لەسەر ئەو درۆیانە چیتر قسە بكەین”.