بایدن ترساوە

جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی 2019 دا پەیوەندی کردووە بە ئێریک گارچێتی سەرۆکی شارەوانی لۆس ئەنجلس و باسی بیرۆکەی خۆبەربژێر كردنی بۆ سەرۆک کۆماری بۆ کردووە، ترسی خۆی نەشاردۆتەوە لەو هەنگاوەی”.
بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بایدن قسەی لەگەڵ هاوڕێیەکەی کردووە کە بەشێوەیەکی ڕەسمی لەسەرەتایی ئامادەکاریی بۆ پێشبڕکێی سەرۆکایەتی مانگی تشرینی دووەمی 2020 دا ،بەربژێر كردنی خۆی لەسەر دیموكراتەكان ڕاگەیاندبوو .
لە پەیوەندیەکەدا بایدن ڕایگەیاند، کە خۆی بە هاندەر دەزانێت بۆ ئەوەی بە “پاڵنەرێکی ئەخلاقی” خۆی كار بكات بۆ لابردنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی کۆماریەكان”.
سەرچاوە: سكای نیوز