ئێران وەڵامی میدیاكان دەداتەوە

دوای ئەوەی ھەواڵی كوژرانی سەركردەیەكی ڕێكخراوی قاعیدە لە تاران بڵاو بویەوە،وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی میدیاكان دەداتەوە

لە زاری خەتیبزادەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی تۆڕی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە تاران دەکەن و ئامۆژگاری میدیاکانی ئەمریکا یان کردووە، کە نەکەونە ناو ئەو تەڵەی سیناریۆکانی هالیوود کە بەرپرسانی ئەمریکا و قەوارە زایۆنییەکان دایاننابوو”

ھاوكات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی “قاعیدە بەرهەمی سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا و هاودەستەکانیە لە ناوچەکەدا.”

سەرچاوە cnn

Back to top button