رۆژنامه‌نووسێك: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی رایانگه‌یاند كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناكه‌ن بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كراون تا به‌شداری بكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به بێ ره‌زامه‌ندی كورد یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز په‌سه‌ند كرا، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌یی نیگه‌رانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان و بۆیه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به به‌شداری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پارته كوردیه‌كان له به‌غدا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه. به‌ڵام چه‌ند په‌رله‌مانتارێك رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نابن له كاتێكدا بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كراون.
رۆژنامه‌نووسێك به ناوی هێمن سالح ده‌نوسێت ئەو ١٠ پەرلەمانتارانەی كورد لە بەغدا كە بەیەك ئاواز نوسیویانە ناچینە كۆبوونەوەی سبەی سێ سەرۆكاتیەكە، هیچ كامێكیان بانگهێشت نەكراون
له لایه‌كی دیكه چاودێرێكی سیاسی ده‌نوسێت په‌یامی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به ناوی نوێنه‌رایه‌تی كوردستان له به‌غدان ده‌رخست كه هه‌ر ئه‌وانه كه‌وا سوری به‌ر لهشكرن و ده‌یبینین له داهاتووشدا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر ئه‌وان بوونه كه داوایانكردووه كورد په‌راوێز بخرێت و جارێكی دیكه ئه‌و بڕه پاره‌یه كه به‌شی نیوه‌ی مووچه خۆران ناكات رابگیرێت.