سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: سڵاو لە سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان.

به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: لە دوو سەد و سی و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، سڵاو لە سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان. ئەو یادە لە هەموو لایەک پیرۆز ده‌که‌م و هه‌ر سه‌رفراز بێت سلێمانی.

Back to top button