ئاگادارییه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه بۆ گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/54.jpg)
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئاگادارییه‌كدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژماره (10)ى ئاساییی خولی پایزه‌ى بۆ كاتێكی تر راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه:
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر، كه‌بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتى 2020/11/17 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڕێزان ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاگاداریتان، له‌گه‌ڵ رێزدا.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
2020/11/16