وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا كۆچی دوایی كرد

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی سووریا، شەوی ڕابردوو وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و جێگری سەرۆکوەزیرانی سوویار لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

لەمبارەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی١١ی٢٠٢٠ تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا بەرپرسانی فەرمیی ئەو وڵاتە هۆکاری مەرگی وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریایان بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ڕەوشی تەندروستیی بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە جێگیر نەبووە.

پێش ئەوەی پۆستی وەزیری دەرەوە وەربگرێت، وەک دیپلۆمات و باڵوێزی سووریا لە وڵاتانی سعوودیە، ئیسپانیا، بەرینتانیا و ڕۆمانیا کاری کردووە.

وەلید موعەلیم ساڵی 1941 لە دیمەشق لەدایكبووە، سێ منداڵی ھەیە، ساڵی 1990 وەك باڵیۆزی سووریا لە ئەمەریكا دەستنیشان كراوە، ساڵی 2000 كرایە یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، لە 2006ـەوە وەزیری دەرەوەی سووریایە. ھەروەھا ساڵی 2012 كراوەتە جێگری سەرۆك وەزیران.

Back to top button