گەنجێكی كورد لە سوید كوژرا
بڵێسە عومەر، چالاکوانی سیاسی کورد و گەنجێکی بەشدار لە خەباتی عەفرین و باکوری کوردستان، شەوی رابردو لە وڵاتی سوید تیرۆرکرا و سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکەشی رایگەیاند، بڵێسە شەوی رابردو لە هۆتێلێکدا لە ستۆکھۆڵم تیرۆرکراوە.
باوكی بڵێسە، ئەندامی پێشووی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕانە و خۆشی پێشتر بۆ ماوەیەك لە کۆبانێ لەگەڵ هێزەکانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) چەکی هەڵگرتووە.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، دوێنێ تەرمی بڵێسە لە هۆتێل شیڕاتۆن له ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دۆزراوتەوە.