ڤلادیمێر پوتن هۆشداری له باره‌ی تێكچوون و خراپتر بوونی دۆخی ئه‌منی عێراق ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی بریكس له وڵاتانی رووسیا، هیندستان، چین، ئەفریقیای باشوور و بەرازیل به‌رێوه‌چوون، سه‌رۆكی رووسیا هۆشداری له تێكچوون و خراپتر بوونی دۆخی ئه‌منی عێراق و چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقایا دا.
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له میانه‌ی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی برێكس كه سه‌رۆكی وڵاتانی هیندستان، چین، ئەفریقیای باشوور و بەرازیل ئاماده‌بوون، رایگیاند دۆخی ئاسایشی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا تاوەکو دێت قورس‌تر دەبێت، جەختی لەوەش کردەوە کە بەشێوەیەکی تایبەت دۆخی عێراق لەبەردەم مەترسیی زیاتردایە.
هه‌روه‌ها له دوای كۆتا هاتنی كۆبوونه‌كه‌ش راگه‌یێندراوێك بڵاوكرایه‌وه و بەپێی راگەیێندراوێی دەستەی سەرۆکایەتیکردنی گرووپەکە بۆ ساڵی 2020 درووشمی سەرەکیی ئەمساڵی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە “بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقای باشوور بۆ ئاسایشی جیهانی، ئاسایشێکی هاوبەشە و گەشەکردنێکی داهێنەرانە”یە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرباری دۆخی ئێستای جیهان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چالاکییەکانی گرووپەکە بە سەرۆکایەتی رووسیا بەردەوامن، لە سەرەتای کانوونی دووەمی 2020ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 60 چالاکیی تایبەت بە هاوئاهەنگی لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە گرووپەکە رێکخراون.