تره‌مپ و حزبه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ به‌رپرسێكی ویڵایه‌تی جۆرجیا ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتویه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان پاك بوون

 

 

 

دواى ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا له‌ هه‌رڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر جۆ بایدن كاندیدی دیموركاته‌كان دۆڕا له‌ ئێستادا جگه‌ له‌وه‌ی دان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نانێت و ده‌ڵێت ساخته‌كاری كراوه‌، به‌رپرسی یه‌كێك له‌ وڵایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی سه‌ر تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه‌.

 

براد رافینسبێرگه‌ر، سكرتێری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌تی جۆرجیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاشكرای كردووه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێده‌كرێت چونكه‌ دوای دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست رامگه‌یاند كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ویلایه‌تی جۆرجیا پاك و بێگه‌رده‌ و ساخته‌كاریی تێدا نه‌كراوه‌ “.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ویڵایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ خۆشی له‌سه‌ر پارتی كۆمارییه‌ و لایه‌نگری تره‌مپه‌، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێكردم بۆیه‌ به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارم له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنه‌كه‌ ئاگادار كردوه‌ته‌وه.

 

 

Back to top button