باڵوێزی ئەمریكا لەعێراق: تره‌مپ نایه‌وێت عه‌بادی ببینێت
خواكوڕك
مالپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه رایده‌گه‌یه‌نێت، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق هه‌وڵیداوه سه‌ردانی تره‌مپ بكات و تاوتوێی كێشه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
مالپه‌ڕه‌كه له راپۆرتێكدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه عه‌بادی له‌رێگه‌ی دۆگلاس سێلیمان باڵوێزی ئەمریكا لەعێراق هه‌ولیداوه چاوی به تره‌مپ بكه‌وێت، به‌ڵام تره‌مپ ئاماده نه‌بووه، ئه‌وه‌شی له‌زاری باڵوێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا گواستۆته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، هۆكاری پێشوازی نەكردنی ترامپ لەحەیدەر عەبادی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تره‌مپ نیگه‌رانه له سیاسه‌ته‌كانی عێراق و به نزیك له ئێران وه‌سفی كردووه، و پێیوایه هەژموونی ئێران لەسەر عێراق زاڵه.
مالپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه تره‌مپ به‌ڵێنی به‌رده‌وامی هاوكاریه‌كانی عێراقی داوه له شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڵام له ئێستادا ئاماده‌نیه پێشوازی له هیچ سه‌رۆكێكی عێراق بكات.