نووسه‌رێكی رۆژئاوای كوردستان په‌كه‌كه 35 ساڵه چه‌كی له ده‌سته هیچ ئامانجێكی نه‌هێناوه‌ته دی و پێم وانییە پەکەک گوێ لە هیچ راوبۆچوونێک بگرێ

شه‌ڕ پێفرۆشتنی به‌رده‌وامی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به قه‌واره‌ی ده‌ستوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راكێشانی ده‌ستی شه‌ڕ و سوپای توركیا بۆ قوڵای هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ژیانكردنی ئاسایی هاوولاتیانی ناوچه سنوریه‌كانه و نووسه‌رێكی دیاری رۆژئاوای كوردستانیش ده‌ڵێت په‌كه‌كه 35 ساڵه هیچ ئەنجامێکی نەهێناوەتە دی، دۆخی ئەمڕۆ وا دەخوازێ پەند لە ساڵانی رابردوو وەربگرین.
حەسەن نەبۆ، نووسەر و مافناسی کوردی رۆژئاوای كوردستان له‌و باریه‌وه رایگه‌یاندووه كه “هەر هێزێکی چەکدار لە هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی دامەزراوەی پێشمەرگەدا لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا هەبێ، نایاسایی و رەتکراوەیە و دۆخی ئەمڕۆ وا دەخوازێ پەند لە ساڵانی رابردوو وەربگرین و بە میکانیزمێکەوە بگەڕێینەوە ناو پرۆسەی ئاشتی، کە بتوانین تیایدا بەردەوام بین، دۆخەکەش لە بەرژەوەندیی پرۆسەی ئاشتیدایە.
ئه‌و نووسەر و مافناسی کوردی رۆژئاوای كوردستان راشیگه‌یاندووه : “35 ساڵە ئەو چەکەی لە دەستی پەکەک دایە، هیچ ئەنجامێکی نەهێناوەتە دی و پێم وانییە پەکەک گوێ لە هیچ راوبۆچوونێک بگرێ، کە لەگەڵ تێڕوانین و هەڵسوکەوتی خۆی ناکۆک بێ، ئەو بەرنامە و ئایدیۆلۆجیایەک پەیڕەو دەکات، لە بەرنامە و ئایدۆلۆجیای هیچ هێزێکی دیکەی کوردی ناچێ، لەو وڵاتانەی کوردیان تێدایە.