گه‌رمیان.. ژنێک له‌ لایه‌ن سێ برایه‌وه‌ خنكێنرا

دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك له‌ سنوری گه‌رمیان له‌ هاوژینه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه‌، به‌ تاوانی جیابوونه‌وه‌ سێ برای ئافره‌ته‌كه‌، ئافره‌ته‌كه‌ هه‌ڵده‌واسن و ده‌یكخنكێنن، هه‌روه‌ها پۆلیسی گەرمیانیش رایگەیاند، بە تۆمەتی هەڵواسینی ژنێک، چوار کەس دەستگیرکراون، کە سیانیان برای کوژراوەکەن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.


پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، “ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار، ئافرەتێک بەناوی (م – ا – م ) لەدایکبووی 1994 لەماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، کە گیانی لەدەستدابوو.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەئامادەبونی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لێکۆڵینەوە لەشوێنی رووداوەکە کراو تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا.”

هه‌روه‌ها پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  “چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیانناوە بەتاوانەکەدا، کەبەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەوتاوانەیان ئەنجامداوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 تۆمەتباران بەندکراون.”

Back to top button