سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: بە چڕوپڕی وەبەرهێنان لە کشتوکاڵی کوردستاندا دەکەین
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر رایگه‌یاندووه كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بە چڕوپڕی وەبەرهێنان لە کشتوکاڵی کوردستاندا دەکەین، سودی تەواو لە جوگرافیا و کەشوهەوا نایابەکەمان وەردەگرین.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر له تویتێكدا له باره‌ی وەبەرهێنان لە بواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی” ئێمە بە چڕوپڕی وەبەرهێنان لە کشتوکاڵی کوردستاندا دەکەین، سودی تەواو لە جوگرافیا و کەشوهەوا نایابەکەمان وەردەگرین بۆ بەرهەمهێنانی بەروبومی کواڵێتی بەرز بە رێژەیەکی زۆر”.
مەسرور بارزانی هاوکات لەگەڵ توویتەکەدا وێنەیەکی گوڵە گەنمی بڵاوکردووەتەوە و لەسەر وێنەکەدا نووسراوە “ڕووبەرێکی زۆری زەوی بەپیت ، کەشوهەوای گونجاو بۆ جۆرەها دانەوێڵەی وەرزی ، سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی”.
نووسیویەتیشی “کشتوکاڵ رۆڵی سەرەکی هەیە لە بەگەڕخستنی توانای زۆری ئابوریمان و دابینکردنی سەرچاوەی نوێی داهات و دەرفەتی نوێ و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانیان”.