ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگه تایبەتەکان بڵاوكرایهوه
دوای ئهوهی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی ناوی قوتابیانی وهرگیراوی له زانكۆ و پهیمانگا حكومیهكان راگهیاند كهمێك لهمهو بهر ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى 12ـی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ههرێم رایگهیاند: 14 هەزار و 394 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان وەرگیراون کە ئەمەش دەکاتە رێژەى 50%ـى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.
پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان دەتوانن بە کلیک کردن لەسەر لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.