به‌رپرسێكی عێراق: مامه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێستای عێراق دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هی سه‌دام حسێنه‌ دژ به‌ كورد

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ و سونه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ بێ خواستی كورد یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزیان په‌سه‌ند كرد و له‌ برگه‌یه‌كیش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیان بڕی چاودێرێكی سیاسی عێراقیش ده‌ڵێت بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، تاوانێكی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییه.

مه‌شعه‌ل مه‌حمود جبوری، چاودێری سیاسی له‌ باره‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌: بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، تاوانێكی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییه‌ و هه‌ر جۆره‌ بڕینێكی مووچه‌ی مرۆڤ و قوتی خه‌ڵكی سڤیل خۆی له‌ خۆیدا تاوانه‌ ، پێشتر سه‌دام دژ به‌ برایانی كورد به‌ كاری هێنا و بۆ ماوه‌یه‌ك ئابڵووقه‌ی خسته‌ سه‌ریان ، به‌ڵام برا كورده‌كان كه‌ دامه‌زرێنه‌ری عێڕاقی نوێ و كۆنن و به‌شدارن له‌ سیسته‌می حكومڕانی و هه‌روه‌ها به‌شدارن له‌ دانانی ده‌ستووری عێڕاق ، ئه‌وه‌ مافی خۆیانه‌ هه‌ر جۆره‌ ماف وده‌سه‌ڵاتێكیان له‌ حكومه‌دا هه‌بێت

 

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ی عێراق له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت داوا له‌ سه‌رجه‌م مافخواز و دڵسۆزان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌كات پشتگیری له‌ مافی داواكارییه‌كانی كورد بكه‌ن، چونكه‌ كورد قوربانی ده‌رن ، كورده‌ عێراقیان دامه‌زراندووه‌ و پاڕێزگارییان له‌ یه‌كێتی خاك و وڵات كردووه‌ .

 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه‌ و له‌ یاسای عێراقیدا هه‌موو به‌نده‌كانی به‌ فه‌رمی باوه‌ڕپێكرا و مۆر كراوه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ زمانی كوردی ،زمانی فه‌رمی و دووه‌می ئاخاوتنه‌ و بوونی هه‌یه‌ .

 

Back to top button