تەلەکەبازێک بە نیاز بوو قۆڵی کەسوکاری شەهیدان ببڕێت ، بەڵام زوو دەستگیر کرا

 

تەڵەکە بازێکی چەمجەماڵی ، بە ناوی ڕێکخراوی ” خێرخوازی ” پێوەندی  بە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەوە کردووە بۆ ئەوەی بە ناوی خانوو کڕین پارەیان لێ وەرگرێت .

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات توانیوایە ئەو تەڵەکەبازە بە ناوی (ئ. ق. ف.)ـە، دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندە یە و تەمەنی 30 ساڵە دەستگیر بکەن و تۆمەتبارەکەش  دانی بە تاوانەکەی دا ناوە .

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا روونکردنەوە لە سەرشێوەی ئەو تەلەکەبازییە  دراوەو تەیدا هاتووە ، تۆمەتبارەکە  “لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە کەسوکاری شەهید و پێشمەرگە و خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە کردووە، بەناوی رێکخراوێکی خێرخوازی ساختە خۆی ناساندووە، پاشان بەڵێنی پێداون کە خانوویان بۆ بکڕێت، بەمەرجێک 20٪ـی نرخی خانووەکەی پێبدەن”.

تۆمەیبارەکە  دانی بەوە داناوە تا ئێستا بڕی2500 دۆلاری لە هاووڵاتییەک بەناوی (ش.م.ح.) وەرگرتووە، کە خێزانی شەهیدێکی پێشمەرگەیە و، پەیوەندی بە کەسێکی دیکەشەوە کردووە و لەسەر ئەوە رێککەوتوون بڕی 6000 هەزار دۆلاری لێوەربگرێت لەبەرامبەردا خانوویان بۆ بکڕێت.

بەڵام پێش ئەوەی هەموو پارەکان وەربگرێت لە لایەن بەڕێەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەخرێتە ژێر چاودێری و لە ناوبازاڕی چەمچەماڵ دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی یاسا دەکرێت

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی بەم جۆرە پێوەندییان پێوە بەکەن بۆ ئەوەی لایان روون بێێت کە ئاخۆ کارەکە یاساییە یان نا

Back to top button