بەغدا چاوەڕێی شاندی هەرێمی کوردستان دەکات

 

پرۆژە بودجەی عێراق لە گەڵ وەزارەتی دارایی و نەخشەدانان گیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و بڕیارە بنێردرێتە ئەنجوومەنی  ئابووری بۆ پێداچوونەوە ، بەڵام پێویستە پێش بڕیاری کۆتایی شاندنی هەرێم بگەنە بەغدا .

لەمبارەوە ماهر حەماد برکاری تەکنیکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ” مەدای ” گوتی : پێویست دەكات شاندی كوردی هەفتەی داهاتوو بگەنە بەغدا بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكە بكرێت و رێككەوتن بكرێت لەسەر پرۆژەیاساكە نەوت و داهاتەكانیان رادەست بكەن بۆئەوەی بەشەبودجەی هەرێم دیاریبكرێت.

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات بە گەیشتنی شاندنی حکومەت بۆ بەغدا لە گەڵیان ڕێکدەکوین و داوا دەکەیین لە حکومەتی فیدڕاڵی بودجە بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان

Back to top button