جۆبایدن : ئێمە بۆ زیاتر گوشار هێنان دەگەرێینەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران
جۆبایدن نایەوێت سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە گوشارەکان و گەمارۆکان کەم کاتەوە ، هاوکاتیش بەردەوام دەبێت لە ڕێکەوتنی تیجاری بەشی یەکەمی ئەمریکا و چین
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە پێوەندییەکی یەک کاتژمێری تەلەفۆنی بە توماس فیدمەن ، رۆژنامە نووسی نیۆیۆرک تایمز وردە کاری سیاسەتەکانی کابینەکەی شرۆڤە کرد لە بەشی ناوخۆیی و سیاسەتی دەرەکیدا
بایدن ڕایگەیاند ، ئەگەر ئێران هەموو خاڵەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی ڕەچاو بکات ، حکومەتەکەی ئامادەیە دانووستانێکی نوێ لەمبارەوە ئەنجام بدات و گەمارۆکانی سەردەمی ترەمپ هەڵوەشێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز باوەڕی بایدن و تیمەکەی وایە بە گەرانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دانووستانەکان دەستپێدەکەنەوە کە دەتوانێت کاریگەری زیاتری هەبێت لە سەر ئێران و دەتوانێت پرۆژە ئەتۆمییەکی بەرەوە لاوازی بەرێت ، هاوکاتیش مەرجەکانیان بۆ ئێران دیاری دەکەن کە دەبێت لە عێراق و سووریا و یەمەن پاشەکشی بە میکیشیاکانی بکات
ش ، م