گەریلایەكی هەڵاتووی پەكەكە: پەكەكە لەباكوری كوردستان بەتوركی قسە دەكات لەرۆژهەڵات بە فارسی لە رۆژئاوا بەعەرەبی و لە عێراق و شنگالیش هەر بەعەرەبی
گەریلایەكی پەكەكە كە ئێستا خۆی رزگار كردووە لەناو پەكەكە دا دەلێت ئێمە سەرەتا بە ناوی خەباتی نەتەوەی و بۆ گەلی كوردستان چووین بووینە گەریلا بەڵام هەر كە چووینە ناو پەكەكە تەنها فێری زمانی عەرەبی و توركی و فارسی بووین، چونكە پەكەكە لە بەشەكانی كوردستان بەزمانی كوردی قسە ناكات راپۆرتی سیاسیش بە زمانی كوردی قبوڵ ناكات”.
سۆما باشووری كە ناوی خوازراوی گەریلایی پەكەكەیە كە ئێستا لەناو پەكەكە دا هاتۆتەوە ماڵەوە لە سلێمانی دەلێت” ئێمە بۆ خەباتی نەتەوەی چوین بووینە گەریلا بەڵام دوای بۆمان دەركەوت هیچ راستیەك لە خەباتی پەكەكە دا نیە، دەشلێت زۆرینەی گەریلاكان بێزارن چونكە دەزانن ئەوەی پەكەكە دەیكات راست نیە، دەلێت چەندین گەریلا بەمنیان گوتووە ئەگەر ئێمە لەباشوری ئازاد بین هەرگیز نابینە گەریلا”.
هەورەها سۆما باشووری كە ئێستا بریاری داوە بچێتەوە قوتابخانە و درێژە بە خوێندنەكەی خۆی بدات و دەلێت” پەكەكە لە باكور بە زمانی توركی قسە دەكات لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەزمانی فارسی لە رۆژئاوا بەزمانی عەرەبی و لە شنگالش بەزمانی عەرەبی”.
هەروەها دەشلێت خەڵك ئاگاداری پەكەكە نیە بۆیە هاوسۆزە منیش سەرەتا هاوسۆزی پەكەكە بووم، بەڵام دەلێت خەباتی پەكەكە راست نیە، دەشلێت كوردناسیۆنی رۆژهەڵاتی كوردستان بە فارسی نەبێت راپۆرتی سیاسی وەرناگرێت، لە عێراق و سوریاش بەعەرەبی و لە توركیاش ئەوە هەر توركیە، دەلێت هێزێك كە باوەری بەزمانی كوردی نەبێت چۆن باوەری بە خەبات لەپێناو كوردستان هەیە، ئەوەشی بە قسەی من باوەر ناكات با بچێت بزانە من راست دەكەم یان نا.