ته‌نها له‌ ساڵی 2020 زیاتر له‌ 19 هاووڵاتی دۆڵی باڵه‌ییان و بناری قه‌ندیل له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ رفێندراون

 

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوره‌یه‌كانی كوردستان بنكه‌و باره‌گای كرده‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری قه‌ندیل و ناحیه‌كانی وه‌رتێ و سیده‌كان، له‌ ئێستادا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ره‌شه‌كردن له‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ لایه‌نه‌كانیی دیكه‌ن رفێندراون و دواتر ئازادكراون.

 

به‌ پێی به‌ دوا داچوونێكی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ته‌نها له‌ دۆلی باڵه‌ییان وسنوری بناری قه‌ندیل له‌ ساڵی 2020 زیاتر له‌ 19 هاووڵاتی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌ به‌ تۆمه‌تی پێشمه‌رگه‌ بوون یان سه‌ر به‌ لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی بوون له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ ده‌ستگیر كراون.

 

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر كراون له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ به‌ توندی ئه‌شكه‌نجه‌ دراون و وه‌ حوكمه‌كانیان له‌ نێوان مانگێك تا شه‌ش مانگ بووه‌.

Back to top button