شەپۆلی دووەمی باران بارین ئەمشەو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

 

شەپۆلی یەکەمی باراان بارین لە دوێنێوە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و لە ناوچە شاخاویەکانیش بەفر شاخەکانی سپی پۆش کرد.

بەڵام کەشناسی و بومەلەرزە زانی  هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە شەپۆلی دووم و ڕایدەگەیەنێت ئەمشەو باڕانێکی بەخوڕ زۆربەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لە پاش چەند کاتژمێر کۆتایی هاتن بە شەپۆلی یەکەم

وەک کەشناسی ئاماژەی پێداوە ، شەپۆلی دووەم لە سنووری گەرمیان و ژەرکوک و چەمچەماڵ زۆر بەهێز دەبێت و پێویستە هاووڵاتیان ڕەچاوی بارودۆخەکە بکەن و چونکە ئەگەری لافاو زۆر بەهێزە

Back to top button