ئیسرائیل دەست بە سەر ٤ ملیۆن دۆلاری ئێران دا دەگرێت

 

سەرەڕای قەیرانی ئابووری و گوشاری هەمە لایەنە بۆ سەر خەڵکی ئێران ، دەسەڵاتدارانی ئێرانی بەردەوامن لە ناردنی یارمەتی دارایی و ئابووری بۆ گرووپی میلیشیایی ( حەماس ) لە باریکەی غەزە

لەمبارەوە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات توانیویانە دەست بە سەر ٤ ملیۆن دۆلاری ئێراندا بگرن کە ناردرابوو بۆ یارمەتی گرووپی حەماس بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی .

لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ، بەنی گانتز وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لە دژی سەڕافێکی سەر بە حەماس بڕیارێکی دەرکرد و داوای کرد هەموو ئەو چوار ملیۆن دۆلارەی گەیشتۆتە دەستی ئەو سەڕافە ، دەستی بە سەردا بگیرێت .

لە روونکردنەوەیەکدا وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە  ئەو پارەی دەستیان بە سەرداگرتووە ، مووچەی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حەماسی سەر بەئێران بووە

ش، ب

Back to top button