كەنەدا جۆڕی چەكەكانی بۆ پێشمەرگە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

دانیال لێ بۆوسیلیەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا جۆڕی ئەو چەكانە ئاشكرا دەكات كە وابریارە بۆ پێشمەرگە بنێرێت، دەلێت جۆڕەكانی لە نیشانە شكێنی دوور مەوداو دژە تانك لەو چەكانە دەبن كە وەزارەتی بەرگری كەنەدا دەبەخشێتە وەزارەتی پێشمەركە و پێشمەرگە”.

هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری كەندا دەلێت، وەزارەتی بەرگری كەندا بریاری داوە موشەکی جۆری ٦٠ میلیمەتر و چەکی قەناسی بێدەنگی ٥٠ کالیبری و سیستەمی دژە تانی کاڕل گوستاڤ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەنێرێت هەروەها دەلێت لەبەر هۆكاری ئەمنی و سەربازای ژمارەكانی بڵاو ناكاتەوە بەڵام جۆڕەكانی لەوانە دەبن كە رایانگەیاندووە”.

گوتەبێژەكەی وەزارەتی بەرگری کەنەدا دەلێت لە ئێستادا لە ڕێگەی ئیدارەی کەنەداوە کاردەکەین بۆ بەیاساییکردن و دابینکردنی ئەو چەکانەی کە بڕیارە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بنێردرێت، هەروەها دەشلێت  بەرواری تەواوی ناردنی چەک و پێداویستیە سەربازیەکان لەسەر حکومەتی عێراق و بوونی ئەو چەک و پێداویستیانە وەستاوە کە کەنەدا دابینیان دەکات”.

هەروەها گوتەبێژەكە ئەوەشی راگەیاندووە، پێداویستیە سەربازیەکان سیستەمی پەیوەندی و کامێرا و دووربینی سەربازی و پێداویستی تەندروستی و پێداویستی سەربازی بۆ پارێزگاریکدن لە خۆیان دەگرێتەوە.

Back to top button