دژه‌تیرۆر كوژرانی به‌رپرسێكی كوردی نێو داعش راده‌گه‌یه‌نێت

خواكوڕك

دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ركرده‌یه‌كی نێو داعش له‌ كاتی بۆردوومانه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له تلكیف كوژراوه‌.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 9/2/2017 دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌راگه‌یانراوێكدا ده‌ڵێت، سەعات 4ی ئێوارەی رۆژی 8/2/2017 تیرۆریست (ولید سرحان كوردﻱ) ناسراو بە (ئەبو علی كوردی) بەرپرسی شەرعی داعش لە (قاتع)ی تلكێف‌و دانیشتووی گەڕەكی (سەدام) لەموسڵ كوژراوە.

له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌ی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان هاتووه‌، ئەو سەركردە كوردەی داعش لەگەڵ چوار تیرۆریستی دیكە لەیاریدەدەرانی لەگەڕەكی (زنجیللی) شاری موسڵ لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كرانە ئامانج‌و كوژران.

Back to top button