وردەكاری تەقینەوەكەی ناشفیل لە خواكوڕك

 

پۆلیسی ناشڤیل ڕووداوەکانی پەیوەست بە تەقینەوە گەورەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئاشکرا کردووە کە دەسەڵاتداران دەڵێن ” بە ئەنقەست ” بووە و برینداری و زیانی ماددی ی زۆری لێ کەوت .

بە وتەی پۆلیسی ناشڤیل ، پێش سەعات شەشی بەیانی ڕۆژی کریسمەس ، بنکەی پۆلیس تەلەفۆنێکی بە بوونی تەقەکردن لەو ناوچەیە پێگەیشتووە .
دوای ئەوەی ئەفسەران و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە، هیچ بەڵگەیەک لەسەر تەقەکردن نەبوو، ئەفسەرەکان تەنها ئۆتۆمبێلی نیشتەجێبوونی دۆزییەوە
پاشان ئەفسەرێکی پۆلیس دەستەی دۆزینەوەی تەقەمەنییەکانی بانگ کرد، کاتێک تێبینی هەندێک کەلوپەلی دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکەی کرد، کە پێویستی بە ئاگادارکردنەوە بوو
کاتێک تیمی ⁦ بۆمبەکە گەیشت، ئۆتۆمبێلەکە تەقییەوە و پۆلیسێک بریندار بوو دەسەڵاتداران ئەوەیان دەرخست کە هێشتا ڕوون نەبووکە کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە یان نا

هەر دوای تەقینەوەکە دەزگا ئەمنیەکانی فیدراڵی لە ناشڤیل ئاگادار کرانەوە و لێکۆڵینەوەش کرایەوە ، پۆلیس تێبینی ئەوەی کردووە کە دەکرێت لێکۆڵینەوەکان چەند ڕۆژێک بەردەوام بن ، بۆ وردەکاری تەواو .
هەر دوای تەقینەوەکە، سێ کەس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک، ئانڵوقە لە دەوروبەری ناوچەکە درێژکرایەوە، هەروەها سەگی زیاتر کە بۆ دۆزینەوی تەقەمەنی ڕاهێنانیان پێکرابوو هێنران

Back to top button