ئەندامێکی سەرکردیەتی پارتی بۆ موسەنا ئەمین: قسەی خێر مەکەن نەوەک داگیرکەرانی کوردستان لێتان زویربن

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی وەڵامێکی توندی موسەنا ئەمینی پەرلەمانتاری یەکگرتوو دەداتەوە و دەڵێت قسەی خێرمەکەن نەوەک داگیرکەرانی کوردستان دڵیان لێتان زویر بێت.

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسینێكی بە ناوی (پیاوی خەبات و بەرخودان) بە وێنەیەكی موسەنا ئەمینەوە بڵاو كردەوە كە تێیدا ژمارەیەك لە پەرلەمانتارە خۆفرۆشەكانیش دەركەوتوون و تێیدا نووسیویەتی: “ئێوە تێکی مەدەن، ھیچمان لێتان ناوێت. ھەر خەریکی رووخاندنی ورەی گەلی کوردستانن. قەت قسەیەکی خێر مەکەن چونکە لەسەرتان دەکەوێت. نەوەک داگیرکەرانی کوردستان لێتان زویر ببن”.

نموونەیەكیشی لەبارەی خۆڕاگریی خەڵكی لینینگراد لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی هێناوەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە چۆن ڕووسەكان لەو شارە هەموو شتێكیان كرد بەڵام خۆیان بەدەستەوە نەدا تا ئەوكاتەی سوپاكەی هیتلەر شكستی هێنا.

عەلی عەونی هەروەها نووسیویەتی: “ئەم هەزەلییانە مانگانە جگە لە مووچەی خۆیان، مووچەی پاسەوانەکانیش دەخۆن، كەچی لەبری بەرزکردنەوەی هەست و هزری نەتەوەیی و بەرخۆدان، هەردەم هەوڵی تێکشکاندن و بەدەستەوەدانی کورد بۆ داگیرکەران دەدەن”.

Back to top button