بەشیر حەداد: هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كێشه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا دروست ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد، دوا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگەیاند: “حکوومەت رێککەوتن لەگەڵ حکوومەت دەکات، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ حکوومەتی عێراق رێکەوتنی کردووە لەسەر بوودجە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەکەدا، رێککەوتنەکە درێژەپێدەری رێککەوتنە کۆنەکەیە و رێژەکەشی لە رەشنووسی بوودجەی ٢٠٢١ نووسراوە بەڵام کێشەکە لەوەدایە هەندێک لایەن کە نوێنەریان لەناو پەرلەمان هەیە کێشە درووست دەکەن بۆ هەردوو حکوومەت لەسەر ئەو رێککەوتنەی کردوویانە، کێشەکەی ئێمە لای حکوومەتی عێراق نییە بەڵکو لای هەندێک لایەنی سیاسییە”.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگەیاند: “ئێمە وەک پەرلەمانی عێراق لە هەوڵداین گفتوگۆیەک درووست بکەین لەنێوان لایەنە جیاوازەکان بە کورد و عەرەبه‌وه، بۆئەوەی ئەو کیشانەی له‌نێوانیاندا هەیە نەمێنێت، چەندین جار ئێمە وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگهێشتی لایەنەکانمان کردووە بۆ ئەوەی رێکبکەون لەسەر شێوازێک تاوەکو بتوانین لەنێو پەرلەماندا ئەو یاسایانە تێپەڕێنین، ئێستاش ئومێد دەکرێت شاندێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان زۆر بەروون و ئاشکرا گفتوگۆ بکەن و ئومێد هەیە ئەوەی کە لە پرۆژەیاسای بودجەدا هاتووە دوای ئەو لێکتێگەیشتەنە بەباشی تێپەڕێت”.
جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راشیگەیاند: “ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین هەماهەنگی لەنێوان هەموو وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق دروست بکەین بۆئەوەی لەو رێگایەوه بتوانین بە تەواوی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنین”.
هه‌روه‌ها بەشیر حەداد راشیگەیاندووه: “ئەمڕۆ عێراق لەبەر ئەوەی لەبارودۆخێکی ئەمنیی و سیاسیی و ئابووریی ناجێگیردایە ناتوانین بڵێین گرەنتی هەیە کە بابەتەکە وەک خۆی تێپەڕبێت، بەدڵنیاییەوە ئەم پرۆژەیەسایە له‌نێو پەرلەماندا گفتوگۆی زۆر قوڵ و زەحمەتیشی لەسەر دەکرێت بەڵام ئێمە وەک نوێنەرانی کورد هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین شان بە شانی گفتوگۆ سیاسییەکان کە لایەنە سیاسییەکان دەیکەن، ئەو پرۆژە یاسایە وەک خۆی تێپەڕێت”.
له‌باره‌ی پابەندبوونی هەرێمی کوردستانیش بە رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگەیاند: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەمێکە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ەوە، وە لەسەرەتای کابینەی نۆیەمەوە بەفەرمی پابەندبوونی خۆی راگەیاندووە، ئەو شاندەش کە هاتە بەغدا بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لای هه‌ریه‌ك له حکوومەت لایەنە سیاسییەکان و لای پەرلەمانیش بە فەرمی دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە پابەندی هەموو پابەندییەکانی خۆی بێت کە دەستوور لەسەری داناوە و لەبەرامبەریشدا حکوومەتی عێراق دەبێت پابەندی پابەندییەکانی خۆی بێت”.