حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاستی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت به‌رز ده‌كاتەوە

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ لایه‌ن به‌غدا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبه‌ڕووی قه‌یرانی قوڵی دارایی بووه‌وه‌، له‌ ئێستادا هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كات و هاوكات پشت به‌ داهاته‌ ناوخۆییه‌كان له‌ نێویشدا نه‌وت ده‌به‌ستێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریداوه‌ كه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هەناردەکردن نەوت بەرزبكاته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ نرخی نه‌وت به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینه‌وه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ حكومه‌تی عێراق تا ئێستا ئاماده‌نیه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

Back to top button