موقتەدا سەدر هەرەشەی هەڵگیرسانی شۆرەشی چەكداری دەكات

خواكوڕك

لە راگەیاندراوێكی دا موقتەدا سەدر بەهۆی دروست بوونی شەڕ لەنێوان خۆپێشاندان و هێزە ئەمنیەكانی ناوچەی سەوز، رایگەیاندووە، كە هەنگاوی داهاتووی ئەوان بریتی دەبێت لە شۆرەشگیر و دەلێت خوێنی شەهیدەكانمان بەفیرۆ ناچێت”.

ئەمرۆ سەرۆكی رەوتی سەدر داوا لە خۆپێشاندەران كرد لەبەردەم ناوچەی سەوز مانگرتن و خۆپێشاندان ئەنجام بدەن، پاش ئەو داوایەی سەرۆكی رەوتی سەدر خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنیەكانی ناوچەی سەوز رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەئەنجامدا 327 كەس كوژراو بریندار بوون”.

 

بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی سەدر كە پێشتر داوا لە خۆپێشاندەران كردبوو كە لەناوچەی سەوز دوور بكەونەوە لە بەر سەڵامەتی گیانیان، بەڵام هەر لەو پەیامەدا سەدر هەرەشەی كردوو رایگەیاند كە هەنگاوی داهاتووی بریتی دەبێت لە شۆرەشی چەكداری و دەلێت خوێنی خۆپێشاندەرە شۆرەشگێرەكان بەفیرۆ ناچێت”.

خۆپێشاندەرانی رەوتی سەدر داوایان كرد كۆمسیۆنی هەڵبژاردن توانا ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پاركی نیە بۆیە دەبێت هەڵوەشێتەوە، جارێكی تر دروست بكرێتەوە، كە دەستەی ئەو كۆمسیۆنە لەلایان سیاسیەكانی عێراق بە پاشكۆی مالیكی دەبینرێت، ئەمەش بوو ئەمرۆ داواكاری خۆپێشاندانی لایانگرانی سەدر لە گۆرەپانی ( تحریر) كە تێدا تووندوو تیژی لێكەوتەوە، 327 كەس بریندار و كوژراوی لێكەوتەوە”.

 

Back to top button