دۆستێكی تری بارزانی بوە سەرۆكی ئەلمانیا

خواكوڕك

بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانی ئەلمانیا، فرانک واڵتەر شتاینمایەر وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەلمانیا هەلبژێردرا، ناو براو سەر بە پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەلمانیایە، دۆستێكی نزیكی بارزانیە و چەندین جار وەك وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە”.

 

لە وتارێكی دا فرانک واڵتەر رایگەیاند دەبێت ئەو کارانە ئەنجام بدەین کە داهاتوویان هەیە و ئازایەتی نیشاندەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە ئاماژەكردن بەوەی چەندین کێشەی مێژوویی ئەڵمانیایان چارەسەركردوون، بۆ داهاتووش هەر وادەکەن، شتاینمایەر راشیگەیاند “ئەڵمانیا بەربەستی گەورەی شکاندووە بۆیە گەیشتە ئەمڕۆ کە سەرکەوتنی تێدا دەبیندرێت”.

لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەش سەرۆكی نوێی ئەڵمانیا گوتی “ئەڵمانیا ئازایانە بڕیاردەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و ئازادی و دیموکراسی خاڵی جەوهەری کارکردنی ئێمەیە”.

Back to top button