حەسەن رۆحان: رێگا نادەین سعودیە بێتە نێو رێککەوتنی ئەتۆمی
دوای ئەوەی لە چەند میدیایەک و ناوەندێکی سیاسی و ستراتیجی ئەمریکا وا راگەیێندرا کە جۆبایدن دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆلەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئەمڕۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، رێگا نادەین هیچ برگەیەک بۆ رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ زیاد بکرێت.
حه‌سه‌ن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە: پەیامێکی روونمان بۆ ئەمریکاو گرووپی ٥+١ ناردووە و په‌یامه‌كه‌یان له‌و باره‌وه روون وئاشكرایه و نابێت هیچ لێدوانێك بێبنه‌ما و ناڕه‌وا له‌و باره‌وه بدرێت.
وتەکانی رۆحانی دوای ئەوە هات کە ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه داوای كردبوو، له رێككه‌وتنی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئێران كۆت وبه‌نده‌كان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته توندتر بكرێت و به‌شداری به سعودیه‌ش بكرێت له دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تاران.
سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ده‌ستبه‌جێ ئێرانپابه‌ندبوونه‌كانی به‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌كات.