بەغدا.. كورد لە 30 پۆستی باڵا بێبەش دەكرێت
خواكوڕك
لە درێژەی هەولەكانی پەراوێز خستنی كورد لە نێو حكومەتی عێراق, لە ئێستادا كورد لە دەیان پۆست بێبەشكراوە, كە پۆستی باڵای عێراقن,جگە لەوەی بەشێكی زۆر لە پشكی كورد لە حكوومەتی عێراق بە بەتاڵی ماوەتەوە و بەشێكیان لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بە وەكالەت پڕكراونەتەوە.
لەو بارەیەوە, زاناسەعید ڕۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە: “ڕاستە ئێستا كورد لە حكوومەتی عێراقدا بەشدارە، بەڵام ڕۆڵێكی ئەوتۆی لە بڕیارداندا نییە، لە كاتێكدا زیاد لە 30 پۆستی باڵای كورد تائێستا لە حكوومەتی عێراق پڕنەكراونەتەوە”.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی كۆمەڵ بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ڕوون كردەوە: “ئەو پۆستانە پۆستی گرنگن، لە ڕابردوو بەدەست كوردەوە بوون، وەك سەرۆك ئەركانی سوپا و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی و چەندین پۆستی دیكە، بەڵام ئێستا كورد لە پۆستەكانی بێبەش كراوە.
هەروەها گوتیشی: “بەشێك لە پۆستە پڕنەكراوەكان، پێشووتر بەربژێری كورد بوون، بەڵام دواتر خانەنشین كراون یان ئێستا پۆستی كوردن و بەربژێریان نییە”.